ناوازەترین بۆنەی زانستی لەسەر ئاستی عێراق

2023-08-03
بە خۆشحاڵییەوە لەم ساڵدا رێکخراوی کەیساین، زانکۆی سلێمانی، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مایۆرکا سیتی گەورەترین ئیڤینتی توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری سلیمانی رادەگەیەنێت کە ئەمە بۆ یەکەم جارە لە تەواوی عێراقدا چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەکادیمی و زانستییە ئاستبەرزە ئەنجام بدرێت.
لە شەشەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکاندا دە (١٠) نایابترین توێژینەوەی زانستی، گەنجترین توێژەر، چالاکترین توێژەری ئافرەت لەسەر ئاستی عێراق دیاریدەکرێت و خەڵاتی تەواوی توێژەرانی سەرکەوتوو دەکرێت.

شەشەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکان هەوڵێکی پێویست و گرنگە بۆ ناساندنی توێژەرە سەرکەوتووەکان و خەڵات کردنیان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون و زیاتر پێشکەوتن لەبواری توێژینەوەی زانستیدا.
بڕیار وایە ئەم بۆنە زانستییە لە رێکەوتی١٧/٨/٢٠٢٣ رۆژی پێنجشەممە لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام بدرێت.

بینەری ڤیدۆیەک بە لەو بارەوە، کلیک بکە
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved