کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال ئەنجامدەدەن
2023-10-04
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٣ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحرلعلوم یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک مام جەلال لە شاری نەجەف بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمینتاری لەبارەی سەردانەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعهەدلعەلەمەین نمایشکرا، لە فیلمەکەدا جۆش و خرۆشی دانیشتوانی نەجەف بۆ سەرۆک مام جەلال بەدەردەکەوت.
دیداری نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکهاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا ٧ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا ٥ کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتایی هات.
رۆژی یەکەم، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٣ بە سەردانی دڵسۆزان لە هاوڕێ و دۆستانی سەرۆک مام جەلال و کەساییە سیاسی و حزبییەکان دپلۆماتکاران بۆ سەر مەزاری مام لە شاری سلێمانی و دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی سورەتی فاتیحە دەستیپێکرد.
رۆژی یەکەم، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٣ لە شاری بەغدا لە ژێر چاودێری بەڕێز د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال لە پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
پرۆژە
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خۆلی سەرۆک تاڵەبانی بە سەرکەوتوویی کۆتای هات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved