کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
سەردان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات
2023-03-07
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی٢ی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بەیاوەری خاتوو پەروین بابەکر، ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی دامەزراوە و بەڕێز ئەحمەد زرار، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەرینی یەکێتی و وەفدێکی دامەزراوە سەردانی زانكۆی ڕاپەڕین-یان كرد و لەلایەن بەڕێز پ. ی .د . خاتوو پەیمان ڕەمەزان، سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی ڕاپەرین پێشوازیان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكەدا لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆی ڕاپەرین باڵیۆز د. محەمەد سابیر، ڕوونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێ ڕۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری ڕۆشنبیری، کولتووری، زانسی و گەشەی مرۆیی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر؛ باسی لەوەشكرد كە زانكۆی ڕاپەڕین ناوەندێكی گرنگی ڕۆشنبیرییە لەسنوورەكەداو ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هاوكاریكردنی دەڤەری ڕاپەڕین كە لانكەی شۆڕش و جوڵانەوە سیاسییەكان بووە لە کوردستاندا.
دواتر سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەگرنگییەوە باسی لە پەیوەندییان لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆ كرد بە ئامانجی جێبەجێکردنی پرۆژە و كاری هاوبەش، داواشی لە سەرۆك و تیمی دامەزراوەكە كرد كە هاوكاری زانكۆی ڕاپەڕین و دەڤەرکەبن لە ئەنجامدانی چالاكی و پرۆژەكاندا بەتایبەت لەڕووی زانستی و گەشەدان بە توانای مرۆیی، ئاماژەی بەوەدا؛ كە زانكۆی ڕاپەڕین هاوكار و پشتیوان دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی دامەزراوە.
لە کۆتایی كۆبوونەوەكەدا؛ هەردوولا بڕیاریاندا لە داهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی ڕاپەڕین بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ بكرێت
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
سەردان
سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات
سەردان
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی کەنیسەی مار یوسف دەکات
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات
سەردان
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان کۆدەبێتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved