دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولی تەکنەلۆجیای زانیاری بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە

2023-10-24
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە خولی ( تەکنەلۆجیای زانیاری ICT and Modern Academic Tools Training Course) بۆ بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە کردەوە.

لە مەراسیمی کۆتایی خولەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەبوو وتەیەکی پیشکەش مامۆستایانی بەشداربوو کرد و وتی:

"لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت و ئامانجمانە لەڕێگەی ئەم خولانەوە مامۆستای پرۆفیشناڵ پێبگەیەنین و زانکۆکان لێی سوودمەندبن" و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتیشی: "کردنەوەی ئەم خولە لە چوارچێوەی واژۆکردنی لێکتێگەیشتنمانە لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە و هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بۆ ئێمە گرنگن دەمانەوێت زۆرترین پرۆژەمان لە شاری هەڵەبجە بێت".


لە خولەکەدا نوێترین بابەتە زانستی و تەکنیکییەکان فێری مامۆستایان کراوە کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بۆ مامۆستایەکی زانکۆ پێویستە، هەرووەها باس لە ئەکادیمی تووڵەکان کراوە (ئامرازە ئەکادیمییە مۆدێرنەکان) کە کەسێکی ئەکادیمی پێویستییەتی وەک مامۆستا یان توێژەر (Resesrcher) لە ناوەندێکی ئەکادیمیدا، هەروەها لەم خولەدا وانەی درووستکردنی نوێترین ئەکاونت و بەرنامە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکان کرا کە مامۆستایان بۆ بابەتی Resesrch پێویستیانە و لێی سوودمەند دەبن.

لە خولەدا مامۆستایان ئاشناکران بە بەرنامەکانی گۆگل G-Suite و نوێترین بەرنامەکان بۆ دروستکردنی سیمینار و فۆرم، هەروەها بەشێک لەو وانانەی لەم خولەدا وترانەوە تایبەت بوون بە ژیری دەستکرد لە پرۆسەی فێرکردندا، وەک (چات جیپیتی، بارد و چەندان ئامرازی ژیری دەستکردی).

خولەکە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری تێدا کرد، ئەم خولە بۆ ماوەی چوار هەفتە و بەشێوازی گرووپ بوو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢٣ بە کۆتا گەیشت، بەڕێز پ. د. مهاباد کامیل عەبدوڵڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە وتەیەکیدا سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و هیوای خواست کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بێت.

لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە ئەو مامۆستایانەی بەشدارییان کرد بوو، خولەکەش لەلایەن مامۆستا باوەڕە محەمەد، مامۆستا لە بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی هەڵەبجەوە وترایەوە.

ئەم خولە یەکێکە لەو زنجیرە خولانەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردوویەتێەوە بۆ بەشێک لە فەرمانگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکان و بەهێزکرنی زانیاریی مامۆستایان و فەرمانبەرانە لەڕووی ماف و ئەرکەکانیان لەبواری کارگێڕیدا.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved