دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چەند چالاکییەکی زانستی ئەنجام دەدات

2023-03-07
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ٢ی ٢٠٢٣، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە یاوەری وەفدێکی دامەزراوە سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا، د. محەمەد سابیر، باسی لە گرنگی و ڕۆڵی زانکۆی سلێمانی کرد، وتی: "بەرنامە و پلانی دامەزراوەیە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تر؛ کار بۆ بەهێزکردنی بواری زانستی بکەین و لەڕێگەی بۆردی زانستیی دامەزراوەوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا چەند چالاکییەکی زانستی لەگەڵ زانکۆکان رێکبخرێت بە ئاراستەی برەودان بە ئاستی زانستی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە".

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد کە دەیانەوێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی سلێمانی ئیمزا بکرێت.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش وێڕای خۆشحاڵی ڕایگەیاند: "چاویان لەوەیە کە چالاکیی هاوبەشیی زانستی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئەنجام بدەن بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی فکر و دیدی سەرۆک مام جەلال لەڕێگەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ڕەهەندە جیاوازەکانی خەباتی سەرۆک مام جەلال".

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved