کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
2024-06-02
شاندێک لە وەزارەتی ژینگەی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی د. جاسم عەبدولعەزیز فەلاح، بریکاری وەزارەت و شاندی یاوەری رۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پاڵپشتی دامەزراوەکەی بۆ وەزارەتی ژینگە دووپاتکردەوە لەڕێگەی چالاکی بنیاتنانی توانا و بەشداریی تەواو و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی و بەرەوپێشبردنی ژینگەیی دروست لەڕێگەی گرنگیدان بە هۆشیاری ژینگەیی و بەرنامەی پەروەردەیی وەک ( خولەکان، وۆرک شۆپی راهێنان، سیمینار و بەرنامەی پەروەردەیی کاریگەر).
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی، روواندنی دار و گرنگیدان بە پانتایی سەوزایی، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی داوای لە وەزارەتی ژینگە کرد پاڵپشتی دامەزراوەکە بکات لە تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان زیادکردنی پانتایی سەوزاییە، بە تایبەت (پارکی شەهیدان و پارک ئان کلۆید لە سلێمانی) کە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگییەکی زۆری پێدەدات، جگە لە پرۆژەکانی دیکە.
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن پێشکەش بە بریکاری وەزارەت کرد کە هەموو ئەو خاڵ و داواکارییانەی لە سەرەوە باسکراون لەخۆگرتبوو.
لای خۆیەوە د. جاسم عەبدولعەزیز فەلاح، بریکاری وەزارەتی ژینگەی عیراق، گرنگیدانی زۆری خۆی بۆ ئەو پێشنیازانە نیشاندا کە پێشکەش کران، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و سوود وەرگرتن لەوەی لە توانایاندایە، بریکاری وەزارەت باسی لەوە کرد بەشدارن دەبن لە باشترکردنی پرسەژینگەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی هاوکاریی ئەو دامەزراوانە دەکەنەوە کە تایبەتن بەبواری ژینگە و بەشداری راستەقینە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، کە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا.
هەردوولا رێککەوتن لەسەر واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگە لەماوەی داهاتوودا لە بەغدای پایتەخت، بۆئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیاز و داواکاریانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسکراون، هەروەها دانانی پلانی کارکردنی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی ژینگە.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
پرۆژە
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خۆلی سەرۆک تاڵەبانی بە سەرکەوتوویی کۆتای هات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved