دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێک لەبارەی رێگەکانی نووسینی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە

2024-08-06

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی (PJTF) لەو پرۆژە بەردەوامانەی پلانی بۆ داناوە، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا خولێکی چەند رۆژەی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا کردەوە، لەژێر ناوی (رەوتی نوێ لە شێوازی نووسینی توێژینەوە) ئامانج لێی بەهێزکردن و فێرکردنی فێرخوازانە، خولەکەش دەربارەی هەڵبژاردنی بابەتی توێژینەوە و ئامارەکان و چارەسەری گرفتەکان بە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت ئێکسێڵ.

خولەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، رۆژی سێشەممە ٦/٨/٢٠٢٤ بە کۆتا گەیشت، بەشداربووانی خولەکە بۆ میدیای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی_دوان، بەشداربوویەکیان وتی: "سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ هەڵبژاردنی ئەم بابەتە پێویستە و گرنگە بۆ خوێندکاران".

"ئێمە توانیمان زانیاریی ورد دەربارەی چۆنێتی رەوتی نوێ لە شێوازی نووسینی توێژینەوە وەربگرین و ئومێدەوارین بەردەوامبن لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بۆ خزمەتی زیاتر بە خوێندکاران". بەشداربوویەکی خولەکە وای وت.

ئەو بابەتانەی لە خولەکەدا وتراونەوە بە خوێندکاران هەڵبژاردنی بابەتی توێژینەوە، هەڵسەنگاندنی توێژینەوە، پەرەپێدانی گریمانە و ئامارەکان و چارەسەری گرفتەکان بە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت ئێکسێڵ لەم خولەدا ٢٠ خوێندکار بەشداربوون، خولەکە لەلایەن پسپۆڕانەوە وترایەوە، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات کە هاوبەش و هاوکار بوون لە بەکۆتاگەیاندنی ئەم خولە و دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی خولەکە.


 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved