کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی تیشک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
2024-09-11
رۆژی چوارشەممە ١١ی ٩ی ٢٠٢٤ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز پ. د. خدر مەعسوم هەورامی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک- سلێمانی واژۆ کرد.
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە:"دامەزراندن و بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک- سلێمانی لەبواری هاوکاریی گەشەپێدان، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەزموون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران کاری لەسەر دەکرێت".
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتی: "ئامانج لەم یاداشتە پەرەپێدانی هاوبەشیی ستراتیجییە لەنێوان هەردوو لایەندا و ئاسانکاری کردنە بۆ رێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن، هەروەها پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدار و پێویست بۆ توێژەران لەبوارە جیاوازەکاندا ".
"لە ئاییندەدا بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک- سلێمانی دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم لێکتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت خوێندکاران و دەبێتە هۆی سوودمەندبوونیان."
باڵیۆز د. محەمەد سابیر وای وت.
بەڕێز پ. د. خدر مەعسوم هەورامی وتی: "زانکۆی تیشک ناوەندێكی گرنگی رۆشنبیرییە و زانستییە لە سنوورەكەدا و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هاوكاریكردنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و جیبەجێکردنی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە".
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەست دەکات بە ڕێکارەکانی ڕووپێوی مەیدانی بۆ پرۆژەی "پارکی شەهیدان" لە شاری سلێمانی.
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved