دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خوولی هۆشیاری دەربارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی کردەوە

2025-05-12
رۆژی پێنجشەممە ٨ی٥ی ٢٠٢٥ مەراسیمی بە خشینی بڕوانامەی بەشداربوون و سوپاس و پێزانین بە بەشداربووانی خوولی (هۆشیاری دەربارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان) کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە کرابوویەوە ئەنجامدرا.

خوولەکە بۆ کۆمەڵێک رێنماییکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کرابوویەوە لەلایەن مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایەوە رێنماییکاران.

لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای خاوەن ئەزموونەوە وانە بە رێنماییکارەکان وترایەوە کە پێکهاتبوون لە د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، د. ئەفرام محەمەد، د. رێبوار غەریب و مامۆستا ئاکام رەووف، خوولەکە بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو لە رێکەوتی ٤ی ٥ی ٢٠٢٥ تاوەکوو ٨ی ٥ی ٢٠٢٥.

ئێمە توانیمان زانیاریی ورد دەربارەی چۆنێتی رووبەڕووبونەوەی مادەدە هۆشبەرەکان وەربگرین و ئومێدەوارین بەردەوامبن لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە و خۆئامادەکردنی زیاتر بۆ بڵاونەبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان". بەشداربوویەکی خولەکە وای وت.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە مامۆستایان خوولەکە کرد، هەروەها سوپاسی و پێزانینی بەخشیە فاوەندەیشن هەب کە تەواوی خوولەکە لە بینای فاوەندەیشنەکە بەڕێوەچوو، هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە یارمەتیدەربوون لە بە کۆتاگەیاندنی ئەم خوولەکە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2025 . PJT Foundation. All right reserved