کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە واژۆ دەکات
2025-06-25
رۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز شاخەوان سدیق، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە واژۆ کرد.
لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە کە واژۆی هەردوو سەرۆک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی لەسەرە هاتووە: "هاوبەشی و هاوکاریی نێوان هەردوو دامەزراوە لە کۆکردنەوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە پەیوەندی بە کورد و کوردستانەوە هەیە و تایبەتمەندیی ئەرشیفییان هەیە، هەروەها هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ بەشداریکردن لە چالاکی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کاری کولتووری و رۆشنبیری لەبوارەکانی (مێژوو، زمان، سیاسی، پەروەردە و ژینگە...)".
لە لێکتێگەیشتنەکەدا باسی ئەوەش کراوە: "هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دامەزراوە بۆ بڵاوکردنەوە و چاپکردنی ئەو بەرهەمانەی کە پەیوەندی بە ئامانجەکانی هەردوولاوە هەیە، کارکردن لەبواری پرسی دیبلۆماسییەتی کولتووری و ئەنجامدانی دیداری هاوبەش لەوبوارەدا".
لە کۆتایی یاداشتەکەدا نووسراوە: "بەشداریپێکردنی کارمەندانی هەردوو دامەزراوە لە خولە تایبەتەکانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی".
لێکتێگەیشتنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بۆماوەی یەک ساڵە، دوای ساڵەکە دەسەڵات دەدرێت بە هەردوو دامەزراوەکە لێکتێگەیشتنی نوێ واژۆ بکەنەوە ئەگەر پێویست بوو
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنی کەلتووری، مرۆڤایەتی و نیشتیمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، ئەرشیفکردن، پاراستنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە دامەزراوەیەکی خێرخوازیی کولتوورییە، گرنگی دەدات بە پرسە جیاوازەکانی کۆمەڵگە و پرسی کەلتوور بەشێوەیەکی گشتی.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
پرۆژە
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خۆلی سەرۆک تاڵەبانی بە سەرکەوتوویی کۆتای هات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved