کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
2025-07-28
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی ٧ی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی واژۆ کرد و ئەم لێکتێگەیشتنە لەپێناو بایەخدان و پەرەی زیاتر بە لایەنی کەلتورییی و هونەری و ئەرشیفی لە شاری سلێمانی کە پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستانە و یەکێک لە شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ.
لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی هاتووە: "ئەنجامدانی چەند کارێکی هاوبەش وەک فێستیڤاڵ، دیدار، سیمینار و پانێڵ بەپێی خشتەیەک کە رەزامەندی هەردوولای لەسەر بێت، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەپێی پێویست هاوکاریی ماددیی و سپۆنسەر دابین دەکات بۆ کارە هاوبەشەکان، بەتایبەت تا ئەوکاتەی رەوشی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا بێت، ئەمەش بە هاوکاریی هەردوولا دەکرێت".
لە لێکتێگەیشتنەکەدا باسی ئەوەش کراوە: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرێتی و بەشەکانی وەک سەرمایە و هێزی مرۆیی دەخاتە خزمەت کارە هاوبەشەکانی هەردوولا لە ناوەندی شاری سلێمانی و لە قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە گشتی".
لە کۆتایی یاداشتەکەدا نووسراوە: "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی هاوکاریی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات بۆ دەوڵەمەندترکردنی ئەو ئەرشیفە گەورەیەی کە هەیانە لەبارەی، رەوانشاد سەرۆک مام جەلال، بەتایبەت کە هاوڕێ و دۆستی هونەرمەندان و رۆشنبیران بووە".
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ دامەزراوەیەکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێلایەنی کەلتووری، مرۆڤایەتی، نیشتیمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن، ئەرشیفکردن، پاراستنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی یەکێکە لە فەرمانگە حکومییەکانی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەست دەکات بە ڕێکارەکانی ڕووپێوی مەیدانی بۆ پرۆژەی "پارکی شەهیدان" لە شاری سلێمانی.
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved