دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ نووسینگەی راویژکاری و پەیوەندیی کۆمپانیا عیراقییەكان له چین واژۆ دەکات.

2025-09-11

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز کامیل ئەحمەد حەمەڕەش، لێپرسراوی نووسینگەی راویژکاری و پەیوەندیی کۆمپانیا عیراقییەكان له چین واژۆ کرد.

لە دانیشتنێکدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەگەڵ شاندی نووسینگەی راویژکاری و پەیوەندیی کۆمپانیا عیراقییەكان له چین باسی گرنگی وڵاتی چینی لە رووی سیاسی، ئابووری، کەلتووری و مێژووی کرد، وتی: "بۆ ئێمە گرنگە پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ وڵاتی چیندا هەبێت".

لە لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە: "پێشکەشکردنی هاوکاریی راویژکاریی یاسایی لەلایەن نووسینگەی راویژکاری و پەیوەندیی کۆمپانيا عيراقييەكان له چین بۆ هەر ناوەند و دەزگایەک که دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پشتگیری بکات له وڵاتی چین."

باسی ئەوەش کراوە: "ئەنجامدانی چالاکی هاوبەشی کەلتووری لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ناوەنده كەلتوورييەكان له وڵاتی چین به هاوکاری لەگەڵ نووسینگەی راوێژکاری و پەیوەندیی کۆمپانیا عيراقييەكان له وڵاتی چين شاری ئییو".

لە خاڵێکی دیکەی لێکتێگەیشتنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی راوێژکاری بۆ بواری خویندن، بۆ ئەو خویندکارانەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پشتگیریان دەکات و دەیانەوێت سەردانی وڵاتی چین بکەن بۆ خوێندنی ماستەر، دكتورا و ناساندنیان بە بەشی خوێندكار و زانكۆكانی چین ئەوانەی پەیوەندیی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵیان".

لە بەشێکی دیکەی لێکتێگەیشتنەکەدا نووسراوە: "یاداشتی لێكتێگەیشتن دەبێتە دەستپێکی کاری فراوان بۆ دەوڵەمەندكردنی رێڕەوی ئابووری، كەلتووری، كشتوكاڵ، تەندروستی، خوێندنی باڵا و هەموو بەشێك كە دەبێتە مایەی سوودی وڵات".

لە کۆتایی لێکتێگەیشتنەکەدا ئەوەش نووسراوە: "کارکردن لەسەر دەستە بەخوشککردنی شاری سلێمانی لەگەڵ شاری ئییو لە وڵاتی چین".

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved