کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی رێكدەخرێت
2025-10-02
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەهەمئاهەنگی زانــكۆی ســلــێمـانـی و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی، قەیوانی نێودەوڵەتی، جیهان و چەرموو)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال راستی و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
كۆنفرانسەكە، بەسەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە رۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال.
كۆنفرانسەكە، (نۆ) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە و كەسایەتیی سەرۆك مام جەلال، رەهەندی سیاسی و هزری و شۆڕشگێریی سەرۆك تاڵەبانی، رۆڵی لە چەسپاندن و سەروەری یاسا، رۆڵ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان بە پرس و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، رۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆڵی لە بەدەستهێنان و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان و مافی نەتەوەكانی تر و كەمایەتییەكان لە عێراقدا، رۆڵی لە رەوتی ئازادی رادەبڕین و مافی مرۆڤ و ئازادی میدیا و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان و نەخش و جێدەستی لە بواری سیاسی و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆدەگرێت.
لە یەكەم ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، مەراسیمێكی تایبەت لە هۆڵی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی ٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، لە دووەم ڕۆژی كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (سەرۆك جەلال تاڵەبانی) چەند پانێڵێك پێشكەشدەكرێن.
لە كۆنفرانسەكەدا (٢٠) توێژینەوەی زانستی لەسەر هزری سیاسیی سەرۆك مام جەلال و ڕۆڵ و كاریگەری لە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقی دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەروەها ڕۆڵ و كاریگەری سەرۆك مام جەلال لەسەر پەیوەندی چین و كوردستان و عێراق و هەوڵەكانیان بۆ سەقامگیری و پێكەوەژیان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە شاری كەركوك پێشكەشدەكرێن.
لە یەكەم ڕۆژی كۆنفرانسەكەدا کاتژمێر (٤)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، مەراسیمێكی تایبەت لە هۆڵی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
رۆژی دووەمی کۆنفراسەکە، کاتژمێر (٩:٣٠) خولەكی بەیانی ڕۆژی شەممە بۆماوەی (٣٠) خولەك ناوی ئامادەبووان تۆماردەكرێت، پاشان کاتژمێر (١٠) كۆنفرانسەكە دەستپێدەكات.
توێژینەوەكان لە هۆڵەكانی (B, C, E, D, F )ی كۆنگرێس لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) پێشكەشدەكرێن.
دواتر لە هۆڵی كۆنگرێس، دەرئەنجام و ڕاسپاردەكانی كۆنفرانس لەلایەن (پ.د.محەمەد ئەمین عەبدوڵڵا تاتانی) دەخرێتەڕوو، هاوكات بڕوانامەی بەشداریكردن بەسەر توێژەراندا دابەشدەكرێت و كۆتایی بە كۆنفرانسەكە دەهێنرێت.
جێی باسە، هەر بەبۆنەی ژیانئاوایی (سەرۆك مام جەلال) رۆژی ٣ی١٠ی ٢٠٢٥ حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب - خولی سەرۆک تاڵەبانی دەكرێتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
پرۆژە
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خۆلی سەرۆک تاڵەبانی بە سەرکەوتوویی کۆتای هات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved