کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
2025-10-05
رۆژی شەممە ٤ی١٠ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەهەمئاهەنگی زانــكۆی ســلــێمـانـی و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، راپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی، قەیوانی نێودەوڵەتی، جیهان و چەرموو)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال راستی و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا.
كۆنفرانسەكە بەسەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و پ. د. كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
كۆنفرانسەكە (٩) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە و كەسایەتیی سەرۆك مام جەلال، رەهەندی سیاسی و هزری و شۆڕشگێریی سەرۆك تاڵەبانی، رۆڵی لە چەسپاندن و سەروەری یاسا، رۆڵ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان بە پرس و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، رۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆڵی لە بەدەستهێنان و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان و مافی نەتەوەكانی تر و كەمایەتییەكان لە عێراقدا، رۆڵی لە رەوتی ئازادی رادەبڕین و مافی مرۆڤ و ئازادی میدیا و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان و نەخش و جێدەستی لە بواری سیاسی و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆگرتبوو.
لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، لە مەراسیمی هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانیدا توێژەرەکان ناسێندران.
رۆژی ٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥، لە دووەم رۆژی كۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە چەند پانێڵێك پێشكەشكران، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵات، رێز و سوپاس بەخشرایە توێژەرەکان.
لە كۆنفرانسەكەدا (٢٠) توێژینەوە لەلایەن (٢٨) توێژەرەی هەرێمی کوردستان، عیراق و وڵاتانی جیهانەوە بەشداری پێکرابوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
مەراسیمی گۆڕێنی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی سازدەکرێت
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی گەنجانی راپەڕین واژۆ دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر واژۆ دەکات
پرۆژە
وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات
پرۆژە
حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خۆلی سەرۆک تاڵەبانی بە سەرکەوتوویی کۆتای هات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved