وەزیری ژینگەی عێراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات و باس لە تەواوکردنی پرۆژەی سەوزکردن و چاندنی نەمام لە سلێمانی دەکات

2025-10-23

رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٥، د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا باسیان لە میکانیزمەکانی تەواوکردنی پرۆژەی چاندنی نەمام لە سلێمانی کرد. ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە، ئامانج لێی هاوکارییە لەبوارەکانی پاراستنی ژینگە و زیادکردنی رووبەری سەوزایی.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆژەکە و زیادکردن و فراوانکردنی ناوچەی سەزایی، بەشداریکردن لە باشترکردنی دۆخی ژینگەیی شارەکەدا.

هەروەها وەزیری ژینگە ئاماژەی بە ئامادەیی وەزارەتی ژینگە کرد بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و لۆجستیکی پێویست بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پرۆژەکە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە باس لە پێشکەش کردنی هەوڵە بەردەوامەکانی کاڵی محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی پرۆژەکانی دامەزراوەکە لە چاودێریکردنی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و هەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجە ژینگەیی و گەشەپێدانەکان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر پابەندبوونی دامەزراوەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و جێبەجێکردنی مەرجەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەڕێگەی پرۆژەی کردەیی کە بەشدارن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ژینگەیی، چاندنی نەمام لە شارەکان، و پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکانی بەردەوامیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved