ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٥ رێژەن حەسەن، بەڕێوبەری ئەرشیفی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە نوێنەرایەتیی دامەزراوەکە یاداشتی لێکتێگەشتنی لەگەڵ کتێبخانەی نیشتمانیی ئەڵمانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیای سەر بە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر TIB واژۆ کرد.
ئەم یاداشتە لەسەر بنەمای کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا لەپێشخستنی بواری پراکتیکی ئەرشیف، میتۆدی زانستی، دابینکردنی سەرچاوەی زانستی و پشتیوانیکردنی توێژەرانە لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:
یەکەم: تواناسازی و راهێنان
کردنەوەی خولی تایبەت، ۆرکشۆپ، بەرنامەی راهێنان بۆ کارمەندانی دامەزراوە لە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر (بەڕێوەبردنی ئەرشیف و کتێبخانە، پلاتفۆرمی ئەرشیفیو ئەندازیاری، تەکنیکەکانی دیجیتاڵکردن، رێکخستن و پۆلێنکردنی کەرەستەی ئەرشیف).
دووەم: ئاڵوگۆڕی ئەرشیف
ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی ئەرشیفی (سیاسی، کەلتووری و زانستی) بە پاراستنی مافی خاوەندارێتی هەرلایەک).
سێیەم: پشتگیری لە توێژەران
هاوکاریکردنی توێژەران لە زانکۆو ناوەندە ئەکادیمییەکان بۆ دەستڕاگەشتن بە سەرچاوەکان، لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان.
چوارەم: دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە زانستی، ئەکادیمی و ئەرشیفییەکان جیهان، بە مەبەستی رێکخستنی سیمینار، ۆرکشۆپ و کۆنفرانسی زانستیی هاوبەش، پێشحستنی هاوکاریی ئەکادیمی و ئەرشیفی لەنێوان دامەزراوە زانستیی ئەرشیفییە جیهانییەکان.
دواتر نوێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دامەزراوەی پێشکەش بە پڕۆفیسۆر سۆرێن سەرۆکی TIB لە زانکۆی لایبنیتسی هانۆڤەر و د. جەواد چەمەنئارا، بەڕێوبەری پرۆژەکان کرد.