دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی منداڵانی ماڵەکان لە ئامێزدەگرێت، جەژنانە، دیاری و خەڵات پێشکەش منداڵان دەکات

2026-06-02

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ هاوکات رۆژی جیهانیی منداڵاندا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرپەرشتی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و بەڕێز کاڵێ محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی دامەزراوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز ژیار جەلال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی منداڵانی پێنج ماڵەکەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ئامێز گرت.

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تەوای رۆژی جیهانیی منداڵان کە وەک جەژنی منداڵان ناسراوە لەگەڵ منداڵان بەسەربرد.
لە مەراسیمێکدا دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی جەژنانە، دیاری و خەڵاتی پێشکەش منداڵان کرد و بەشێک لە پێداویستی ماڵەکانی دابینکرد و پاشان دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە ئامادەکرابوو کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

بەڕێز ژیار جەلال، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی سوپاسی سەرۆک و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد لەپای بەسەربرنی رۆژێکی تەواو لەگەڵ منداڵانی پێنج ماڵەکە.
منداڵانی بەشداربووانی مەراسیمەکە پێکهاتبوون لە منداڵانی ماڵەکانی ساوایان، کوڕان، کچان، منداڵان و کوڕان و کچانی نەوجەوانان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیێ چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved