هه‌وڵه‌كانی مام جەلال له بواری پێكه‌وه‌ژیان و گرنگیدان به مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی لە سیمینارێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-دا
2026-09-27
رۆژی ٢٣ی ٩ی ٢٠٢٦ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سیمینارێکدا کە کۆمەڵێک لە مەسیحییەکان، نووسەران و رۆشنبیرانی شاری سلێمانی ئامادەی بوون توێژینەوەیەک بەناونیشانی "هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی مام جەلال له بواری پێكه‌وه‌ژیان و گرنگیدان به مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی له یاده‌وه‌ری مه‌سیحییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له مێژووی زاره‌كی" خرایەڕوو، پاشان بە گفتوگۆ، سەرنجدان و پێشنیاز بەشداربووان سیمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.
لە توێژینەوەکەدا بەگرنگەوە باسی سەرۆک مام جەلال و هەوڵەکانی بۆ پێکەوەژیان کراو "مام جەلال هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی نێو بزاڤی سیاسی كوردی، كه هه‌ڵویست ونووسینه‌كانی وایان ده‌رخستووه، باوه‌ڕی به‌و فره‌ییه ئاینی و كولتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كوردستان هه‌بووه، هه‌میشه له وتار‌و نووسینه‌كانیدا وای ده‌ربڕیوه پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شێكی دانه‌بڕاون له مێژووی وڵاته‌كه و به پێویستی زانیوه وه‌كو بونیادێكی مێژوویی گرنگی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت".
لە بەشێکی دیکەی توێژینەوەکەدا باس لە شاری سلێمانی کراوە وەک چەقی گەشەی مەسیحییەکان ژینگەی لەبار بۆیان "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سلێمانییه‌وه چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی هاتوونه‌ته شاره‌كه، دواتریش له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه چه‌ند خێزانێكی دیكه روویان كردۆته شاره‌كه و تێیدا نیشته‌جێبوون و هێدی هێدی گه‌ڕه‌كی خۆیان دامه‌زراندوه، كه به‌شێك بووه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه و له نێو خه‌ڵكی گشتیدا به گه‌ڕه‌كی گاوران ناسراوه، دواتریش هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا یه‌كه‌م كه‌نیسه‌یان به ناوی مریه‌م ئه‌لعه‌زراوه له ساڵی 1862 دامه‌زراندوه و به‌شی زۆری مه‌سیحییه‌كانی شاره‌كه به ده‌وری كه‌نیسدا نیشته‌جێبوون هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی تری شاره‌كه ژیاون".
"ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئه‌و زانیاری وده‌قانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن به یادگه‌ی نووسراو وزاره‌كییشه‌وه له مه‌حه‌ك بدات، بۆ نزیكبوونه‌وه له درووسترین گێرانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه وگه‌یشتن به‌و واقیعه‌ی : مام جەلال ئه‌م گووتانه‌ی ده‌ریبڕیون له واقیعدا تا چه‌نده له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كاندا پیاده‌ی كردوون، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری خودی مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه‌كه بریتین له‌وانه‌ی: مام جه‌لال تاچه‌نده هاوكاری مه‌سیحییه‌كانی سلێمانی بووه و چۆن و له چ بوارێكدا هاوكاری كردوون؟. وێنه‌ی ماجه‌لال له یاده‌وه‌ری ئه‌واندا چۆنه؟. تا چه‌ند مام جەلال هه‌ڵوێسته‌كانی، كه به تیۆر و له گوتاردا به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان دریبڕیون له واقیعیشدا كاری پێكردوون" لەناو توێژینەوەکەدا بەم شێوە باس لە ئامانجی توێژینەوەکە کراوە.
ئەم توێژینەوەیە لەلایان پ. د. سامان حسێن ئه‌حمه‌د، مامۆستا له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی/ زانكۆی سلێمانی نووسراوە و خراوەتەڕوو.