(بەڕێوەبردن، سەرچاوەی مرۆیی، رێکخستن و چاودێریکردن) ناونیشانی کۆرسێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بوو

2026-09-27
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی پرۆژەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردنەوەی کۆرسێکی بوو بەناونیشانی "بەڕێوەبردن، سەرچاوەی مرۆیی، رێکخستن و چاودێری کردن" ​ئەندازەی کۆرسەکە لەژێر ناوی (ڕۆڵ، بەرپرسیاریتی و دەسەڵات).

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی چەند ئامانجێکی هەبوو لە کردنەوەی ئەم کۆرسە لەوانەش ​بەڕێوەبردن ئەرک و بەرپرسیارتییە ئامانج تەنها خزمەتە بە پێوەرەکانی بەڕێوەبردنی دەزگا دەوڵەتییەکان.
یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی کۆرسەکە جێبەجێکردنی ئەرکە کارگێڕییەکان و درک پێکردن و زانینی ئەرکە رۆتینییەکان بەپێی پسپۆڕی و شارەزایی هەروەها سەرجەم کارمەندان توانا و کارامەییان رێزلێگیراوبێت، پێویستە بەردەوام تواناکانیان پەره‌پێ بدرێت.

"​بەستنەوەی سیستمەکان بە شیوازی نوێ بەتایبەت گرنگیدان بە تەکنەلۆجیای زانیاری"

ئامانجی دیکەی کۆرسەکەبوو
​گرنگی ئەم کۆرسەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
​ئاشناکردنی زاراوەوە چەمکە کارگێڕییەکان بە فەرمانبەران بەتایبەت (ئەرکە کارگێڕی و پابەندەکان) بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان و پەره‌پێدانی توانای مرۆیی سەرجەم فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.
لە گرنگییەکی دیکەی کۆرسەکە ​باشترکردن و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزاری گشتی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ​بەهێزکردنی کاری لیژنەکان و گەشەپێدانی لە چوارچێوەی ئەرکە کارگێڕییەکاندا.
کۆرسەکە بە بەشداریی بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بوو، کۆرسەکە لەلایەن مامۆستا سیروان حمەسەعید و مامۆستا رێبەر عەزیز وترایەوە کە رۆژی ١٦ی ئەیلوول دەستی پێکرد و بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved