کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... هەموو نووسەرێک نابێتە رۆژنامەنووس
2026-10-18
مام جەلال لە پاش سمینارە راهێنانەکەی خولی 2000, دیسانەوە تەئکید لەسەر کاری پراکتیکی و ئیشی رۆژنامە دەکاتەوە، کە سەرەنجام وای لێدێت بە ئاشکرایەکی لێبڕاوی و راستەوخۆ رۆژنامەنووس لە نووسەر جیا دەکاتەوە، چونکە بە گوتەی ئەو (هەموو نووسەرێک نابێتە رۆژنامەنووس) ئەو لە ئەزموونەوە دەگەڕێتەوە و بڕیار دەدات:
(ساڵەکانی 1955 و 1956 له کەرکوک بووم، حیکایەتێکی خۆشتان بۆ باس دەکەم. دوو جووتیاری هەولێریمان هێنا بوو، خانوویەکمان بۆ گرتبوون، یەکێکیان لەوێ بێت، تایپ و رۆنیۆی لێبوو، من خۆم تایپم دەکرد و برازای یەکێکیشیان له سوپای عیراق عەریف بوو، ئەویشمان دەهێنا یارمهتی دەداین له تایپ و رۆنیۆکه. مادام له رۆژنامەکه ئیش دەکەم، مەجبوور بووم شتەکان پڕبکەمەوە، مەجبوور بووم ئەو شتانەی کە دێن هەڵەچنی بکەم. ورده ورده بە ناچاری و مومارەسە، مەبەستم ئەوەیه بتانگەیەنم بەو ئاکامەی ئەزموون زۆر زۆر موهیمه بۆ فێربوونی رۆژنامهنووسی، کتێبی رۆژنامە و رۆژنامەنووس ئاوابن ،لاپەڕە 31).
دوای 14ی تەمموزی 1958
لە چەند جێگەیەکی تردا، مام جەلال و سەرچاوەکانیش باسی ئەم کۆششە رۆژنامەوانییەی ئیشی تەکنیکی و رەنجی رۆژنامەنووسی ئاوێنە دەکەن دەگێڕنەوە، ئەم کۆششە هەر بەشداریی تەکنیکی نییە لە رۆژنامە و بڵاوکراوەیەکی ئاشکرادا، بەڵکو بەشێکی گرنگە لە رۆژنامەنووسی نهێنی کە دیسانەوە یەکسانە و دەکاتە تێکەڵکردنی پرەنسیبی خەباتی سیاسی و خەباتی رۆژنامەنووسی کە هەردووکیان بەهۆی ستەمی سیاسیی رۆژانی پادشاییەوە زۆر زەحمەت و بە نهێنی کراون. ئەوەتا دەڵێت: (من خۆم یەکێک بووم لەو کەسانەی تایپێستی رۆنیۆی ئەو خەباتی کوردستانەم دەکرد و کاک خورشید شێرەش ئەو وەختە نائب زابت بوو دەمانهێنا بە دزییەوە بۆ ئەوەی تایپمان بۆ بکات لە رۆژنامەکەدا، بڕوانە نووسینی هەوڵەکانی پیرۆت مام جەلال لە بواری رۆژنامەنووسی کوردیدا نووسینی ئومێد ئاشنا_کوردستانی نوێ نیسانی ساڵی 1998).
بێگومان ئەم شێوازی خەباتەی رۆژنامەی خەباتی کوردستان بەردەوام بوو تا وەرچەرخانی 14 تەمموزی 1958 کە ئیتر خەباتی ئاشکرای سیاسی و رۆژنامەنووسی مام جەلال دەست پێدەکات.
قۆناغی بەشداریی راستەوخۆی مام جەلال لە کایەی رۆژنامەنووسیدا لە دوای روخانی رژێمی پاشایی بەردەوام دەبێت، وەک لە چەند نموونەیەکی پێشووتردا باسمان کرد. لە دوای تەمووزی 1958 کە رۆژنامەی خەبات بە ئاشکرا دەردەچێت، مام جەلال بە گۆشە و ستوون، بە ناوی خۆی و بە ناوی ئاشکرای خوازراوی (پیرۆت) درێژە بەم ئەرکە گەورەیە دەدات. رۆژنامەی خەبات بە عەرەبی لە قۆناغی ئاشکرایدا سەنگەرێکی سیاسی و ئینجا لەوەش گرنگتر سەنگەرێکی رۆژنامەنووسیی کرداریی مام جەلال دەبێت، زۆرترین گفتوگۆ و دیالۆگ، زۆرترین روماڵکردنی رووداوەکان، وەکو سەردانەکەی بۆ بولگاریا و شوێنی تر، ئەمانە هەمووی نموونەی بەشداری کردنی دەبن. بە جۆرێک بەو بەشدارییە رۆژنامەنووسییە ناوبانگی زیاتر پەیدا دەکات و بەهرەکانی دەبنە شتێک حاشای لێ ناکرێت. تەنانەت دوای یەکلاییبوونەوەی کێشەکانی، سەرەتا لە نێوان باڵەکانی پارتی بە قازانجی ئەو گروپەی مام جەلال هاوسۆزیان دەبێت، پێش هەر شتێکی تر ئەم یەکلایبوونەوەیە وا دەبێت کە هەقی مۆراڵی و ئەدەبی مام جەلال لە رۆڵ و بەشداریی کاریگەری لە رۆژنامەکە دەدرێتەوە (ئەوە بوو بارزانی خۆی چووە بارەگای خەبات و ئەو تاقمەی ئیزن دا و ناردیەوە بە دوای مام جەلال-دا، کە لە کۆیە بوو، تا بچێت سەرپەرشتی خەبات بکات تا مامۆستا برایم ئەحمەد دەگەڕێتەوە).
ئەوە بوو حەقیقەتی رووداوەکان کە پاشان ناوی داگیرکردنی خەباتیان لێنا لەلایەن بارزانییەوە کە لە راستیدا بارزانی وەکو سەرۆکی حزب دەسەڵاتی خۆی بەکارهێنا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەشە زۆرەکەی کۆمیتەی ناوەندی، بڕوانە وتاری خەبات لە چییەوە هات و چۆن بوو بە ئۆرگانی پارتی و چۆن بەڕێوە دەچوو؟ لە چوارچێوەی کتێبی نووسینەکان لە خاکی کوردستانی نوێدا، لە بڵاوکراوەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی راگەیاندن، چاپخانەی حەمدی 2023 ، لاپەڕەی 344).
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... قاڵبوونەوە لە کاری پراکتیکی رۆژنامەنووسیدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved