کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... پێدانی ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی (کوردەواری) بە بزووتنەوە سیاسییەکەی کوردایەتی
2026-10-25
فەسڵی دووەم
روانگەی مام جەلال روانگەیەکی مەبەستدار و ستراتیجییە بۆ رۆڵی رۆژنامەگەری و میدیا. بە وەسفێکی زانستی کۆمەڵایەتی روانگەی خوێندنگەی کۆمەڵایەتییە. ئەمە روانگەیەکە رۆڵی گەورە دەداتە دامەزراوەی میدیا و ئامرازەکانی کە بیرۆکە و زانیاری و هەواڵ پەخش دەکەن.
ئەم دامەزراوانە وەک کەرەستە و شمەک سەروەت و سامانی زانیاری و داتاو پێدراون، بە گوێرەی گەشە و نەشەیان بەشێكن لە هێزی کۆمەڵگە و کەرەستەکانی بەردەستی بۆ کاریگەری دانان و بڕیاردان و ئاراستەکردن. دەسکەلا و چەکن بۆ یەکلاکردنەوەی دەسەڵات و هەژموون بە گوێرەی فەلسەفە و روانگەی ئاراستەکردنیان.
جاری وا هەیە دامەزراوەکە و دەسەڵاتی میدیا، بەشێكن لە پاکێجێکی تۆکمەی دەسەڵاتێکی زەبەلاح. ئەمە لە سیستمی ناوەندی و دیکتاتۆرییە چڕەکاندا. جاری واش هەیە، بەتاریفی مەجازی، دەسەڵاتی چوارەمە لەناو بازنەی تەواوکار و لێكدابڕاوی دەسەڵاتەکاندا، دەسەڵاتی تەشریعی، دەسەڵاتی تەنفیزی، دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی چوارەم کە ئەمی دواییان گوایە ویژدان و دیدی میللەتە لە یەک مەسافەی یەکسانی نێوانی دەسەڵاتەکانی تردا، لێی جیاوازە و چاودێرە بەسەریانەوە، وەکو چۆن دەسەڵاتەکانی تر چاودێر و تەواوکارن لەناو یەکتر و بەسەر یەکترییەوە.
ئەوە دروستە کە بەم دواییە خەریكە دەسەڵاتەکانی تر هەژموونیان زاڵ دەکەن بەسەر دەسەڵاتی مەجازی (دەسەڵاتی چوارەمدا)، بگرە زۆر کەم ساتێكی نموونەیی دەبینینەوە لە هەژموونی دەسەڵاتەکان، رێگە بە دەسەڵاتی نۆرماڵ و شایانی دەسەڵاتی میدیا بدات، بەڵام سەرەڕای هەموو جێگۆڕکێکان و کەمبوونەوە، یان زۆرتربوونی هەژموونی میدیا لە ململانێی رەوتەکانی سیاسەت و دەسەڵات لە وڵاتاندا، هێشتا میدیا هێز و هەبوونە، بۆیە روانگەی کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندیی گشتی لەسەر رۆڵی میدیا هەر دروستە و بەم پێیەش خوێندنگەی کۆمەڵایەتی خوێندنگەیەکی نەمرە لە ئاراستە و کاریگەری داناندا. نەخاسمە بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە سیاسییە حەقخوازەکانی وەکو بزووتنەوەی کوردایەتی کە لە سەدەی بیستەم و ئەم سەدەیەشدا، هیچ بزووتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی شان لە شانی رەوایەتی کوردایەتی و (دیاریشە لەگەڵیا بزووتنەوەی کوردەواری وەک دیوی دووەمی یەکەم) نادات.
کوردایەتی بە داستانی پەیدابوون و هاتن و گەشەکردنی، بەتایبەتی لە شڕۆڤە مام جەلالییەکەیەوە، وەک کوردایەتی پێشکەوتنخوازە و ناوەڕۆکێکی کۆمەڵایەتی (کوردەواری) دەدات بە بزووتنەوە سیاسییەکەی کوردایەتی.
بۆیە نزیکترە لە تێزی خویندنگەی کۆمەڵایەتی بۆ رۆڵی میدیا و تەنانەت هونەر و وێژە، جا چۆن پێیوایە هونەر بۆ هونەر نییە، هونەر بۆ میللەتە، ئاواش پێی وایە میدیاش بۆ دەستەبژێر و پاوانخوازی کارتەکان و دەسەڵاتی ستەمکار نییە، بەڵکو بۆ میللەت و ناساندنی کێشە و گرفتەکانێتی.
مام جەلال وەک ئەزموونی رۆژنامەنووسی، وەک رەوتی تێکۆشانی سیاسیش، وا لەگەڵ رۆژنامەگەری و میدیا مامەڵە دەکات کە ئامراز و دەستکەلایەکی پێکهاتووە لە گۆشت و خوێن، بۆ سەرخستنی خەباتێکی هەمەلایەنەی رزگاریخوازی.
بەشێوەیەکی گشتی بزووتنەوە سیاسییە ئازادیخوازەکان وەک هاوڕێی سەنگەر و رەفیقی چەک لەشان و شان بە شانی سیاسەت و خەبات، سەیری رۆڵ و پێگەی رۆژنامەنووسی دەکەن و ناکۆکی نێوانیشیان، ئەگەر هەبێت، ناکۆکی دۆستانەی نەرمونیانە کە رێڕەوی کارکردنی پێکەوەیی وا دەکات دەست و پەنجە لەگەڵ ئەم ناکۆکیانەدا نەرم بکەن. رۆژنامەگەری 100 ساڵی رابردووی کورد و زیاتر لە 100 ساڵی ئامادەگی میدیا لە کایەی پرسەکانی نیشتمان و تاراوگە، ئەم هەبوونەیان بەرجەستە و بەردەست کردووە.
مام جەلال-یش وەک رابەرێکی سیاسی گەورە، لە سەرەتای خەباتی سیاسی و سەرەتای دەستبردن بۆ بەشداری لە کایەی رۆژنامەنووسیدا، ئەم ئەزموونەی لە یادەوەریدا پایەدار کردووە و لە دەستپێکی خەباتی کوردایەتی نوێی ناوجەرگەی شۆڕشی نوێی گەلەکەشماندا، بە رابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هانای بۆ بردووە و بەکاریهێناوە و تادوا چۆڕی بەکارهێنان شڵەقاندوویەتی.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... لەجێی سەرنووسەری (کوردستان) و (رزگاری) دەبێتە سەرلەشکری (رزگاری)
د. سەلام عەبدولکەریم
مام جەلال و پرۆسەی ئاشتبوونەوەی گشتی لە شاخ
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... هەموو نووسەرێک نابێتە رۆژنامەنووس
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... قاڵبوونەوە لە کاری پراکتیکی رۆژنامەنووسیدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved