کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
هەواڵ
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە نامەیەک بەشداری یادەوەری چلەی ماتەمینی خاتوو ئان کلۆید دەکات
2023-10-14
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣/١٠/٢٠٢٣ لە کاردیفی پایتەختی ناوچەی وێلزی بەریتانیا یادەوەری چلەی ماتەمینی بۆ پەرلەمانتاری بەریتانیا (ئان کلۆید) بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیری وێلز و ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارەکانی بەریتانیا و دۆستانی خاتوو ئانکلۆید.
لە بۆنەکەدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوە چوو و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدار و چالاکوانە جیهانییەکان بەشداربوون بە پێشکەشکردنی وتار، نامە و نامەی ڤیدیۆیی، لەوانە بەڕێز شاناز خان، خانمی یەکەمی عیراق، بەڕێز مارک درێکفۆرد، سەرۆک وەزیرانی وێلز و بەڕێزتۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای پێشوو، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و کەمەڵێکی تر.
بەو بۆنەیەوە باڵیۆز د. محەمەد سابیر وەک سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە نامەیەک بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد، لەلایەن بەڕیوەبەری رێورەسمەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە نامەکەدا ئامەژەی بە رۆڵی دۆستانەی خاتوو ئان کلۆید دابوو بەرانبەر بە دۆزی رەوای کورد و رۆلی خاتوو ئان لە دانانی هێڵی دژە فرینی ٣٦ و داکۆکی کردنی لە قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە. هەروەها باڵیۆز د. محەمەد سابیر لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە وەک وەفایەکی بچووک لە لایەن کوردەوە رەوانشاد مام جەلال نازناوی شاژنی کوردستانی بە ئان کلۆید دابوو، هەر لەهەمان رێوڕەسمدا باس لە هەوڵەکەی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرا کە شارەوانی سلێمانی بریاری داوە یەکێک لە باخەکانی شار (وەک وەفاداریەکی بچووک) بەناوی بکرێت و کە لەلایەن خانەوادەی ئان کلوود و سەرجەم ئامادەبووان بە گەرمی دەستخۆشیان لەو هەنگاوە کرد.
کلیک بکە (pdf) بۆ خوێندنەوەی نامەکەی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ بەشداری یادەوەری چلەی ماتەمینی خاتوو ئان کلۆید
لە بارەی ئانکلۆیدەوە بە شێوەی (pdf)
بە ڤیدیۆ؛ خوێندنەوەی نامەی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە چلەی ماتەمینیی خاتوو ئان کلۆید
زیاتر بخوێنەرەوە
هەواڵ
بەرەو هەشتەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی- شاری سلێمانی – ٢٠٢٥
هەواڵ
پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە
هەواڵ
هێما و شوناس لە شیعری (هەر کورد دەبین)ی برایم ئەحمەد دا
هەواڵ
پەیامی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەیادی پەنجاویەکەمین ساڵڕۆژی بۆردوومانی شاری قەڵادزێ-دا
هەواڵ
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەپای پێبەخشینی کۆمەڵێک کتێب سوپاس و پێزانین ئاراستەی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی دەکات
هەواڵ
رێکخراوی پوکواش دەچێتە شاری هەڵەبجە و گوێبیستی شایەتحاڵی کیمیابارانی شارەکە دەبێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved