خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ مۆدێلی سیاسیی سەرۆک مام جەلال
2026-07-12
له مێژووی هاوچه‌رخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌م جاران ڕێكه‌وتووه سه‌ركرده‌یه‌ك بتوانێت له‌یه‌ك كاتدا هه‌ڵگری چه‌ندین دژبه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بێت و هه‌مووشیان بۆ یه‌ك ئامانج ئاراسته بكات. كاریزمای سیاسیی جه‌لال تاڵه‌بانی (مام جه‌لال) ته‌نها له‌وه‌دا نه‌بوو كه سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕ یان دیپلۆماتكارێكی لێهاتوو بوو، به‌ڵكو له‌وه‌دا بوو كه ئه‌و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو به ناوی "هونه‌ری ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌ناو گێژاوه‌كاندا".
مۆدێلی دۆستایەتی لەگەڵ نەیارەکان دیپلۆماسیی بێ سنوور
یه‌كێك له هه‌ره لایه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی مام جه‌لال، تیۆریی په‌یوه‌ندییه‌كانی بوو، ئه‌و بڕوای به "داخرانی سیاسی" نه‌بوو، له سه‌رده‌مێكدا كه ئایدۆلۆژیا ڕه‌قه‌كان جیهانیان دابه‌ش كردبوو، مام جه‌لال پردێك بوو له نێوان دژه‌كاندا، ئه‌و ده‌توانین بڵێین تاكه سه‌ركرده بوو كه ده‌یتوانی له هه‌مان هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی توندڕه‌و، لیبڕاڵه‌كان، پاشا‌كان و شۆڕشگێڕه چه‌په‌كاندا دا‌نیشێت و هه‌موو لایه‌كیش وا هه‌ست بكه‌ن كه مام جه‌لال له‌وان نزیكه.
ئه‌م توانایه نه‌ك ته‌نها تاكتیك، به‌ڵكو دیدگایه‌كی ستراتیژی بوو كه پێی وابوو دۆزی كورد پێویستی به ته‌واوی ڕه‌نگه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بژی. ئه‌و سێبه‌ری چه‌تری سیاسی خۆی ئه‌وه‌نده فراوان كردبوو كه هه‌موو جیاوازییه‌كانی تێدا جێگه ده‌بووه‌وه.
جومگه‌ی هاوسه‌نگی له عێراقی نوێ‌دا، پاش ساڵی ٢٠٠٣، كاتێك عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێكهاته‌یی و تائیفی ده‌ڕۆشت، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه له پۆستێكی ته‌شریفاتییه‌وه گۆڕدرا بۆ "ناوبژیوانێكی باڵای نیشتمانی". چه‌مكی ناسراوی "چه‌پكه گوڵه‌كه" كه ئه‌و دایهێنا، ته‌نها مێتادۆلۆژیایه‌كی ڕه‌وانبێژی نه‌بوو، به‌ڵكو دۆكتۆرینێكی سیاسی بوو بۆ ڕێگریكردن له شه‌ڕی ناوخۆیی.
ئه‌و تێگه‌یشتبوو كه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به هاوسه‌نگیی هێز له به‌غدا، لێهاتوویی ئه‌و له‌وه‌دا بوو كه دۆزی كوردی له كێشه‌یه‌كی په‌راوێزخراوه‌وه كرده سه‌نته‌ری بڕیار و چاره‌سه‌ر له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
پراگماتیزمی شۆڕشگێڕانه جیاوازیی نێوان دۆگماتیزم و واقیع
زۆربه‌ی سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كان پاش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یان ده‌بنه دیكتاتۆر یان ناتوانن له‌گه‌ڵ زمانی ده‌وڵه‌تداریدا خۆیان بگونجێنن، مام جه‌لال ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی شكاند، ئه‌و له شاخ شۆڕشگێڕێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازی چه‌پ بوو، به‌ڵام له شار و له‌سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات، پیاوێكی ده‌وڵه‌تمه‌داری واقیعبین بوو.
ئه‌و ده‌یزانی كه‌ی پێویسته نه‌رمی بنوێنێت و كه‌ی پێویسته له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كان توند بێت، ئه‌م نه‌رمییه نیشانه‌ی لاوازی نه‌بوو، به‌ڵكو هێزێكی كاریگه‌ر بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وت.
پێش ئه‌وه‌ی چه‌مكی "هێزی نه‌رم" له زانستی سیاسی‌دا ببێته باو، مام جه‌لال په‌یڕه‌وی ده‌كرد، ئه‌و بایه‌خێكی بێوێنه‌ی به وشه، ڕۆژنامه‌گه‌ری، و ڕۆشنبیری ده‌دا، تێگه‌یشتنی ئه‌و بۆ میدیا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ك ئامرازێك بوو بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی دیپلۆماسییه‌كی جه‌ماوه‌ری، هه‌ر بۆیه كاریگه‌ریی ئه‌و ته‌نها له هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسیدا قه‌تیس نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو دزه‌ی كرده ناو ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌وه.
مام جه‌لال خوێندنگایەکی سیاسیی تایبه‌ت بوو كه تێیدا "سیاسه‌ت هونه‌ری مه‌حاڵ نه‌بوو، به‌ڵكو هونه‌ری گۆڕینی مه‌حاڵ بوو بۆ واقیع". گه‌وره‌یی ئه‌و له‌وه‌دا نه‌بوو كه كێشه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه‌دا بوو كه هەمیشە كلیلی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزترین كێشه‌كانی پێ بوو.
له مێژووی ئێستاماندا، كه ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان به قۆناغێكی تری فرەجەمسەری و گۆڕانی جیۆپۆلیتیكیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، غیابی ئه‌و مۆدێله له "ئه‌ندازیاریی هاوسه‌نگی" زیاتر له هه‌میشه هه‌ستی پێده‌كرێت، مام جه‌لال سه‌لماندی كه سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سه نییه كه ته‌نها خه‌ڵك بۆ شه‌ڕ كۆبكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت له دۆخی بێئومێدیدا، ئاشتی و هاوسه‌نگی و هیوای نیشتمانی بونیاد بنێت.
لە مێژووی گەلاندا هەندێک سەرکردە هەن کە بە هێزی چەک ناسراون، هەندێکیان بە سامانی ئابووری، هەندێکیانیش بە دەسەڵاتی حکومەت. بەڵام دەگمەنە ئەو کەسانەی کە گەورەترین سەرمایەیان متمانەی خەڵک و هاوپەیمان و تەنانەت نەیارەکانیان بێت.
ئەو نەک تەنها سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی کۆمارێک بوو، بەڵکو لە زۆر قۆناغدا بوو بە “شوێنی گەڕانەوە” بۆ ئەو کەسانەی کە هیچ دەرگایەکیان بۆ گفتوگۆ نەما بوو، ئەمەش بە ڕێکەوت نییە، بەڵکو ئەنجامی ساڵانێکی زۆر لە بنیاتنانی متمانە بوو.
لە سیاسەتدا دەسەڵات دەتوانێت بە زۆر بەدەست بێت، بەڵام متمانە هەرگیز بە زۆر وەرناگیرێت. متمانە دروست دەبێت، پارێزراو دەبێت و بە کردار دەچەسپێت، مام جەلال ئەم یاسایەی باش دەزانی.
هەر لە سەرەتای خەباتی خۆیدا تێگەیشتبوو کە شۆڕش تەنها بە تفەنگ ناپارێزرێت؛ شۆڕش بە هاوسەنگی، بە دیالۆگ و بە هیوای خەڵک دەژی.
ئەو کاتەی کوردستان پڕ بوو لە ململانێ و ناکۆکی، مام جەلال هەمیشە هەوڵی دەدا زمانێکی هاوبەش بدۆزێتەوە. ئەو باوەڕی وابوو کە هەر ئەو کەسەی دەتوانێت قسە لەگەڵ هەمووان بکات، دەتوانێت داهاتووشیان لەگەڵ یەک گرێ بدات.
لە نێوان هێزە کوردییەکان، لە بەغدا، لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ناوی مام جەلال زیاتر لە هەر شتێک بە متمانەوە گرێدرا. زۆرجار ئەوەی لە دەست وەفدە فەرمییەکان نەدەهات، لە دانیشتنێکی ئارام و گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانەی ئەو سەرکەوتوو دەبوو.
هۆکاری ئەمەش ڕوون بوو؛ ئەو گوێی لە خەڵکی تر دەگرت پێش ئەوەی خۆی بدوێت، لە سیاسەتدا گوێگرتن زۆرجار لە قسەکردن بەهێزترە، و مام جەلال ئەم هونەرەی کردبوو بە بەشێک لە شێوازی سەرکردایەتی خۆی.
مام جەلال لە کاتی قەیراندا هەرگیز خێرا بڕیاری نەدەدا، ئەو سەرەتا هەموو لایەنەکانی کێشەکەی دەخوێندەوە، پاشان بڕیارێکی دەدا کە بتوانێت درێژخایەن بێت، بۆیە زۆر جار بڕیارەکانی لە کاتی خۆیدا لەوانە بوون کە هەندێک کەس پێیان سەخت بوو، بەڵام کات نیشانی دا کە بەرچاوترین چارەسەری ئەو قۆناغە بوون.
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مام جەلال ئەوە بوو کە هەرگیز سیاسەتی نەکردە کێبڕکێی کەسایەتی، ناکۆکییەکانی لەگەڵ زۆر کەس هەبوون، بەڵام زۆرجار دەرگای گفتوگۆی داخستوو نەدەهێشت، ئەو جیاوازیی نێوان “ناکۆکی” و “دوژمنایەتی” باش دەزانی.
ئەم تێگەیشتنە وای کرد کە کاتێک عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو پێویستی بە یەکگرتن و ئارامکردنەوە هەبوو، مام جەلال ببێتە یەکێک لە کەسایەتییە هەرە متمانەپێکراوەکان بۆ ئەو ئەرکە.
لە هەلومەرجێکدا کە زۆر لایەن تەنها بەرژەوەندی نزیکی خۆیان دەبینی، ئەو هەوڵی دەدا بەرژەوەندی درێژخایەنی کوردستان و عێراق بخاتە پێش چاو. ئەمە هۆکاری ئەوە بوو کە زۆر کەس، تەنانەت لە دەرەوەی بازنەی هاوپەیمانەکانی، ڕێزی بۆ دادەنەن.
مام جەلال هەرگیز متمانەی خۆی بە دروشم دروست نەکرد؛ بەڵکو بە پابەندبوون بە وشەی خۆی، لە سیاسەتدا زۆر کەس دەتوانێت بەڵێن بدات، بەڵام کەمتر کەس دەتوانێت بەڵێنەکەی بپارێزێت، ئەوەی مام جەلالی جیا دەکردەوە، ئەو هەستە بوو کە ئەگەر وشەیەکی بدات، هەوڵی هەموو توانای خۆی دەدا بەجێی بگەیەنێت.
ئەمڕۆ کە ناوچەکە بەردەوام لە گۆڕانکاری و قەیراندایە، یەکێک لە گەورەترین وانەکانی مام جەلال بریتییە لەوەی کە متمانە لە هەر ڕێککەوتنێک بەهێزترە، ڕێککەوتن دەتوانێت بە واژۆ دەست پێ بکات، بەڵام متمانە بە ساڵان دروست دەبێت.
بۆیە کاتێک باس لە مام جەلال دەکرێت، نابێت تەنها باس لە سەرکەوتنە سیاسییەکان یان پۆستەکانی بکرێت، گرنگترین میراتەکەی ئەو ئەو کولتوورەیە کە فێری کردین سیاسەت، پێش هەر شتێک، هونەری دروستکردنی متمانەیە.
ئەگەر سەرکردەیەک بتوانێت متمانەی خەڵکی خۆی بپارێزێت، دەتوانێت قۆناغە هەرە سەختەکانیش بەسەر بکات. ئەم ڕاستییە لە ژیانی مام جەلالدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، و هەر بۆیە ناوی ئەو لە بیرەوەری زۆرێکدا تەنها بە ناوی سەرکردەیەکی سیاسی نامێنێتەوە، بەڵکو بە ناوی پیاوێک کە متمانەی کردە بنەمای سەرکردایەتی و بنیاتنانی هاوبەشی، دەمێنێتەوە