سەرۆک مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی-دا

2026-07-19


کوردستان و کورد لەهەر سەردەم و زەمەنێکدا، لە هەر سنوور و دەڤەرێکدا، بەدرێژایی مێژوو هێزی لە یەکێتی بوونەوە وەرگرتوە و شکستی لە پەرتەوازەی و پوازدا بینیوە.
لە پەیامە ئاراستەکراوەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا بەڕوونی باس و خواسی چەند ستراتیژ و مەترسیەک ئاراستەکراوە ،لەوانە:
ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دژی هەرێمی کوردستان و شارەکانی سلێمانی و ھەولێر ئەنجام درا.نەک هەر غەدر،بەڵکو بێ متمانەی و ناجۆری لە هاوپەیمانێتی و دراهاوسێتی هێنایە ئاراوە.
پارێزگاری لە ھاوڵاتیان و ژیانی خەڵکی سیڤیلی کوردستان، لە ئەولەویەتی ئامانج و سەروەری و شکومەندی سیاسەتمانە.
کوردستان وەک قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆ، هەرگیز لەگەڵ شێواندنی ئەمنەیەت و ئاسایشی وڵاتانی ئیقلمی و هاوسێکاندا نەبووە و بەتایبەت ئێرانی دراوسێ.
لە رابردوو و داهاتوو نەبووین بە بەشێک لە شەڕ و ئاشووب و کێشەکان، بەڵکو هۆکاری ئارامی و ئاشتی و تەبایی بووین و ئەوەشمان گەرەکە.
کوردستان و کورد هێندە لاوازو کەم توانا نییە کە نەتوانێت، بەرگری لە خۆی بکات، بیری هەموو لایەکی هێناوەتەوە کوردستان یەک پارچەیە و یەک جەستەیە، برین لە هەولێر بێت لە سلێمانی خوێن دەڕوا و گریان لە سلێمانی بێت، فرمێسکەکان لە هەولێرن.
شەڕمان نەویستوە و شەڕمان ناوێت، ئێمەێ کورد دەزانین برین و خوێن و ماڵوێرانی هیچ ئاکامێکی باشی نابێت... لەو پێناوەدا دەگەڕێنەوە بۆ دیدارێکی مێژووی روانشاد مام جەلال و خاتەمی سەرۆک کۆماری ئێران.
کاک عیماد ئەحمەد لە بیروەریەکانی دا ئاوای نووسیوە "لە مانگی چواری ساڵی 1998دا، بە سەرۆکایەتیی رەوانشاد مام جەلال، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تارانی کرد و لە لایەن سەرۆک کۆمار و لە کۆشکی سەرۆک کۆمار پێشوازی کرا
لە دیدارەکەدا، خاتەمی حیکایەتێکی فەلسەفی بۆ گێڕاینەوە، وتی: لە یونانی کۆندا فەیلەسوفێک هەبوو بە ناوی «کەلبی» ئەو پیاوێکی زانا و راستگۆ و نەترس بوو؛ کەسێک کە لە خۆشییە مادییەکانی ژیان دوور کەوتبووەوە و بە ژیانی سادە و سەربەخۆ رازیبوو، کەلبی نازناوی دیۆجینسی سینوب بوو لە لە ساڵی (412پ-ز) لەدایکبووە و لە ساڵی (323پ-ز) لە ئەسینا کۆچی دوایی کردووە. دەگوترێت کەلبی لە ئەشکەوتێکدا دەژیا و تەنیا جامێکی هەبوو بۆ خواردنەوەی ئاو. رۆژێک دەبینێت سەگێک بە زمان لە جۆگەیەک ئاو دەخواتەوە، ئەو بینینە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر دەکات؛ جامەکەی فڕێدەدات و دەڵێت: «سەگ فێری کردم کە پێویستیم بەوەش نییە!»، لەم رەفتارەوە ناونیشانی «کەلبی»ی وەرگرت.  رۆژێک کەلبی لەبەر تیشکی هەتاو دانیشتبوو، ئەلکسەندەری گەورە سەردانی دەکات، پاش ناساندنی خۆی، پێی دەڵێت: «داواکاریت چییە؟ چیت دەوێت بۆت بکەم؟» وەڵامی فەیلەسوفەکە سادە و پڕ واتا دەبێت کاتێک دەڵێت: «تەنیا خۆت لابە، با تیشکی هەتاوەکە بەرم بکەوێت.» ئەم وەڵامە، بە رووکەش سادە دەردەکەوێت، بەڵام لە ناوەڕۆکیدا پەیامێکی قووڵی هەیە، واتە ئەو کەسەی بە ئازادیی ناوخۆی گەیشتووە، پێویستی بە دەسەڵات و سامانی ماددی نییە. هێزی راستەقینە لە سەربەخۆیی و قەناعەت و ئازادیی و نەترسییدا دەبینێت.
ئەو حیکایەتە لە فەزای سیاسی ئەوکاتدا تەنیا باسێکی مێژوویی نەبوو؛ بەڵکو وەک نموونەیەک بۆ رەوشی ئیستاش پێویستە کە سێبەری گەلەگورگەکان نەمێنێت و تیشکی هەتاومان بەربکەوێت و بە مافی رەوای گەلەکەمان شاد بین.  لەم بارودۆخەدا، پەیامی ئەو دانایە دەبێتە پەیامی نەتەوەیەک: «سێبەرەکانتان لابەن، با تیشکی هەتاومان بەربکەوێت.» واتە: ئەگەر بڕیارەکانمان بە دەستی خۆمان بێت، حەزدەکەین چارەنووسمان لە بازنەی بەرژەوەندییەکانی ئەوانیتردا نەبێت و رێگەبدەین هێزی ناوخۆی خۆمان بدرەوشێتەوە.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕەئووف تۆفیق هەمەوەندی

هەنارەکانی سەرۆک مام جەلال
Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved